ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامە

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامە


رۆژی یەکشەممە، ١٤٠١/٥/٣٠، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شارەکانی تاران، ئەسفەهان و یەزد گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵەکان کۆمەڵێک لە خانەنشینانی ( فولاد اێفهان ) لە بەردەم بینای سندوقی خانەنشینی فولاد، هەندێک لە خاوەن ماڵەکانی ( ملی فاطمیە )ی یەزد لە بەرانبەر بینای پارێزگاری ئەم شارە و هەروەها بەشێک لە کەمئەندامانی شەڕی ئێران و عێراق لە بەرانبەر شارەوانی شاری تاران خوازیاری پێداچوونەوە بە داخوازییەکانیان بوون.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خانەنشینان لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستپێکردووەتەوە و چەندین درووشم لە دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت محەممەد موخبێر جێگری یەکەمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، سەردراوە.







ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:17:22/08/2022