کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی رابردوو پێنجشەممە، ١٤٠١/٥/٢٧، کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار کرا.
بە پێی زانیارییەکان نازناوی ئەم کۆڵبەرە، '' مەحموود عوسمانی '' خەڵکی ئاوایی '' جەنگەسەر '' سەر بە شاری سەڵماسە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری کردندا لە سەر سنووری '' هەنگەژاڵ ''ی بانە، چووەتە سەر مین و بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی گەڵاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی '' ئامانج ئازەرپوور '' تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری '' هەنگەژاڵ '' بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.







ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:59:19/08/2022