رێگری هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سەرەخۆشی هاوڕێ محەممەد باب

رێگری هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سەرەخۆشی هاوڕێ محەممەد باب


ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤٠١/٥/٢٦، رێگری کراوە لە دانانی رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی دیرینی کۆمەڵە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان.
بە پێی زانیارییەکان بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرینی ریزەکانی کۆمەڵە هاوڕێ محەممەد باب ناسراو بە ( لالە حەمە )، ویستوویانە رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ناوبراو لە شاری مەریوان بەڕێوە ببەن کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە رێگرییان لێ کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی گەڵاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوڕێ محەممەد باب ناسراو بە ( لالە حەمە )، پێشمەرگەی دیرینی نێو ریزەکانی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.








ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:53:17/08/2022