شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا

شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، ١٤٠١/٥/٢٣، لەگەڵ بەردەوامی شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان نازناوی ئەم شارۆمەندە '' عەلی فارووقی '' تەمەن ٤٠ ساڵە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە لە شوێنی کارەکەی، هیچ بەڵگەیەکی یاسایان نیشان نەداوە و هەروەها گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە بە دەستبەسەر کردنی عەلی فارووقی ژمارەی گیراوانی خەڵکی شار بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، گەیشتە ٦ کەس تەنیا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دا.








ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:16/08/2022