دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار کران

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار کران


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی رابردوو یەکشەممە، ١٤٠١/٥/٢٣، هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەر سنووری نەسوود دوو کۆڵبەریان بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە بریندار کرد.
بە پێی زانیارییەکان نازناوی یەکێک لەو کۆڵبەرانە، '' ئیسماعیل میسری '' خەڵکی سەلاسی باوەجانییە کە بە سختی لە بەشی سەر و لاقی بریندار کراوە.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی '' شێرزاد '' ( نازناو نادیار ) لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیاوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ شاری پاوە.









ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:15/08/2022