دەستبەسەر کردنی سێ شارۆمەندی کورد لە شنۆ

دەستبەسەر کردنی سێ شارۆمەندی کورد لە شنۆ


ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤٠١/٥/٢٣، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی '' بێمزورتێ '' سەر بە شاری شنۆیان دەستبەسەر کرد.
بە پێی زانیارییەکان نازناوی ئەم سێ شارۆمەندە بریتییە لە '' هیوا میرزایی '' تەمەن ٢٣ ساڵ، '' زاهیر مورادی '' تەمەن ٢٣ ساڵ و '' ئاڕەش پیری '' تەمەن ٢٢ ساڵ.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە، هێرشیان بردووەتە سەر ماڵەکانیان و بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گوازراوتنەوە بۆ شوێنکی نادیار.
شایانی باسە تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتەی کە بووەتە هۆی دەستبەسەر بوونیان دیار نییە.







ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:56:14/08/2022