بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک لە سۆئێد بۆ پشتیوانی لە چوار زیندانی سیاسی کورد

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک لە سۆئێد بۆ پشتیوانی لە چوار زیندانی سیاسی کورد

 

ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات  گەیشتووە، ئەمرۆ شەممە، ٢٠٢٢/٨/١٣، لە وڵاتی سۆئێد ئاکسیۆنێک بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە چوار بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەردەم باڵوێزیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە لە ئاکسیۆنەکەدا  چەندین درووشم لە دژی دەزگای پرۆپاگاندا و سێناریۆسازی کۆماری ئیسلامی سەردرا. هەروەها بەشداربووان خوازیاری وڵامدانەوەی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە چارەنوس، دۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی ئەم چوار چالاکە سیاسی بوون.
زیاتر لە سێ حەفتەیە کە چوار چاڵاکی سیاسی کورد بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم، پژمان فاتێحی، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی سۆمابرادۆست سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کراون، و تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان نییە.
شایانی باسە کە چاڵاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە چەندین راگەیاندنی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیانیان سەبارەت بە دۆخی ئەم چوار بەندکراوە سیاسیە کوردە دەربڕیوە.







ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:27:13/08/2022