راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران

راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران


راپۆرت/ ئاسۆی رۆژهەڵات  


راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ١٥ی گەڵاوێژ تاوەکوو ٢٢ی گەڵاوێژ.
.مافی مرۆڤ، یەکێک لە سەرەکی ترین مافەکانی هەر تاکە کەسێکە کە دەبێت بە شێوازی یەکسان و بە پێی راگەیاندنی جیهانی مافی مرۆف لە لایەن هەموو وڵاتانەوە پەیڕوەی و  دابین بکرێت بۆ شارۆمەندەکانیان. 

راپۆرتی ئاماری ئاسۆی رۆژهەڵات 
کۆڵبەر:
١_ هەژار فەرەجی، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

٢_ محەممەد ئەمین ئەحمەدی، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ورمێ، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

٣_ عەبدوڵڵا ( زرار) ئەحمەدی، خەڵکی ورمێ، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٤_ عوزێر سابری، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی ورمێ، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٥_ کەیوان عەلیپوور، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٧ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٦_ عەبدوڵڵا حەجەری، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٧_ محەممەد نادری، تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

دەستبەسەکران و زیندانی: 
١_ نەوید کۆنەپۆشی، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢_ ئارام ئەفزەلی، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣_ زەمانە زێویە، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤_ ئیسماعیل کەریمی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی بۆکان، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

خۆکوژی:
١_ عەترین فەریدی، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی کامیاران، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤ی گەڵاوێژ، بە هۆی خۆسووتاندن گیانی لەدەستدا.

٢_ میترا گۆران، تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣_ فەرهاد ساقی، تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤_ محەممەد مەنسووری، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥_ عەلی محەممەد کەریمی، خەڵکی ئیلام، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٧ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٦_ محەممەد ئەبولوەفایی، تەمەن ٩ ساڵ، خەڵکی لوڕستان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٧_ فەرهاد خودایی، تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی لوڕستان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.







ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:27:13/08/2022