بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چوارشەممە، ١٤٠١/٥/١٩، لە سەر سنووری ''هەنگەژاڵ ''ی شاری بانە، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا بە سەختی بریندار کرا.
بە پێی هەواڵەکان نازناوی ئەم کۆڵبەرە '' عەبدوڵڵا حەجەری'' تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی ئاوایی هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانەیە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، بە مەبەستی نەشتەرگەری گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەبرێز.
بە پێی ئامارەکان کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، گەیشتە شەش کەس لە ١ حەفتەی رابردوودا.







ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:12/08/2022