هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی موحسین مەزڵووم

هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی موحسین مەزڵووم


ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤٠١/٥/٢٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی موحسین مەزڵووم بەندکراوی سیاسی کورد، لە ئاوایی '' وتەمیش'' سەر بە شاری مەهاباد.
لەم هێرشەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵی باوکی ئەم چاڵاکە سیاسییە، بەو پەری بێ رێزی و ئازار دانی بنەماڵەکەی، دەستیان داوەتە پشکنین و گەڕان لە نێو کەلووپەلی بنەماڵەی ناوبراو و لە کۆتاییدا دەستیان داگرتووە، بەسەر هەندێک کەل و پەلی شەخسی لەگەڵ خۆیان بردووە.
شایانی باسە کە ئەمە سێهەمین جارە کە دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدەکووتنە سەر ماڵی ئەم چاڵاکە سیاسییە و بێ رێزی بە بنەماڵەکەی دەکرێ.
 موحسین مەزڵووم، لەگەڵ سێ چاڵاکی سیاسی کورد بە ناوەکانی محەممەد فەرامەرزی، پژمان فاتێحی و وەفا ئازەربار، نزیک بە سێ حەفتەیە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سۆمابرادۆست سەر بە شاری ورمێ، دەستبەسەر کراون و تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان نییە کە ئەمە بووەتە جێگای نیگرانی رێکخراوەکان مافی مرۆڤ و هۆشداریان داوە سەبارەت به دۆخی تەندرووستی و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەمڵی لە لایەن رژیمی ئێرانەوە.







ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:11/08/2022