مێرمنداڵێک لە شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مێرمنداڵێک لە شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی رابردوو دووشەممە، ٣/٥/١٤٠١، مێرمنداڵێک بە ناوی ''ئاریان جانگولی'' تەمەن ١٤ساڵ، خەڵکی ئاوایی " سینگان"  سەر بە شاری شنۆ، بە هۆی هەژاری و سەختی ژیان لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگای ئاماژەیە کە لە چەند حەفتەی رابردوو دا خۆکوژی لە نێو مێرمنداڵان و لاوانی ئێران و بە تایبەت کوردستانی رۆژهەڵات، بە هۆی دۆخی نالەباری ژیان و داڕمانی ئابووری زیادی کردووە.







ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:20:26/07/2022