بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران
رۆژی رابردوو دووشەممە، ٤/٤/١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵێک لە فەرمانبەران و کرێکارانی کۆمپانیای ( تولی پرس قزوین) لە بەرانبەر نووسینگەی پارێزگاری قەزوین، بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی ( امیرالمومنین)ی پاکدەشت لە شەقامی مەشهەد، هەندێک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای بەرقی خوزستان و یاسووج، لە بەرانبەر کۆمپانیای سەهامی بەرقی ناوچەی خوزستان و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرووپی ( ملی صنعتی فولاد اهواز) لە بەرانبەر بینای پارێزگاری خوزستان لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری پێداچوونەوە بە داخوازییەکانیان بوون.
ئهم بابهته 91
جار خوێنراوهتهوه