پاڵپشتی کردنی سەدان هەزار شارۆمەندی ئێرانی لە نا بۆ حیجابی زۆرە ملی

پاڵپشتی کردنی سەدان هەزار شارۆمەندی ئێرانی لە نا بۆ حیجابی زۆرە ملی


لە کاتێکدا کە سەدان هەزار کەس بە پەیوەست بوون بە کەمپەینی دژی لەچکی زۆرە ملی"مخالف حجاب اجباری هستیم" رای خۆیان سەبارەت بە داسەپاندنە حکومەتییەکان لە بوواری پۆشش روون کردووەتەوە، میدیاکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە بۆ بەتاوانبار زانینی ئەم کەمپەینانەی دژ بە لەچکی زۆرەملی بە ڕیز وەستاون.
کەمپەینی "مخالف حجاب اجباری هستم" کە لە ئینستاگرام دەستیپێکرد تا ئێستا زیاتر لە نیو میلیۆن کەسی لەگەڵ خۆی هاوڕا کردووە و شارۆمەندانی ژن و پیاو لە ماڵپەرەکانی خۆیاندا یەکگرتووی خۆیان لە پرسی، دژی لەچکی زۆرەملی بڵاو کردوەتەوە.

شایانی باسە کە رۆژنامەی بنەماخوازەکان، کەمپەینەکانی دژ بە لەچکی زۆرەملیان لەگەڵ دەستبەسەر کردنی دزەکان و بکوژەکان هەڵسەنگاندووە و  بەڕێوەبەرانییان بە بیر و باوەڕی هەڵە ناولیبردووە.
هەروەها رۆژنامەی "جوان"، سەر بە سپای پاسداران، لە نووسراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانی دژ بە لەچکی زۆرە ملین و ئەم رەوتە پەیڕەو دەکەن دەستەیەکیانیان بە دژە شۆڕش و بیر و باوەڕی هەڵە ناولێبرد.

جێگای ئاماژەیە کە چالاکوانان و گرووپەکانی دژی لەچکی زۆرەملی لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی مانگی پووشپەڕ کەمپەینی بەربڵاوی خۆیان بە ناوی "حجاب بی حجاب" لە چووارچێوەی نافەرمانی مەدەنی و بە مەبەستی جێبەجێکردنی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەچکی زۆرەملی و هەڵسووکەوتی تووندوتیژانەی حکومەتی دەستیان پێکرد.
لە درێژەی ئەم جوڵەیەدا هەندێک لەو ژنانەی کە لەگەڵ ئەم بابەتە هاوڕا بوون و هاتبوونە سەرشەقامەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کران.







ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:55:23/07/2022