هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی هەینی رێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمیر ساڵحی" تەمەن ٣٠ساڵ، خەڵکی ئاوایی (بلەکێ)ی سەربە شاری بانە، لە بەرزاییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە کە ناوبراو لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی باخداری بووە و لە بەرزاییەکانی سەر سنووری کانروێ بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستداوە.


جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی هاووڵاتییان بە مەبەستی کۆڵبەری، کار لە سەر سنوورەکان بەهۆی مینی بە جێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق دا گیانیان لەدەست ئەدەن و بریندار ئەبن.






ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:49:23/07/2022