هاووڵاتییەک لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هاووڵاتییەک لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ کاتژمێر ٧ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی مستەفا جەلیل وەند، کە حوکمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


شایانی باسە کە ناوبراو لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان وڵاتانی جیهاندا رێژەی زۆرترین لەسێدارەدانی بۆ خۆی تۆمار کردووە.








ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:56:20/07/2022