رابێرت مالی: ئێران دوو بژاردەی لەبەر دەستدایە

رابێرت مالی: ئێران دوو بژاردەی لەبەر دەستدایە


رابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە پێشهاتەکانی ئێران وتی ئێران دەتوانێت لە نێوان زیندوو کردنەوەی بەرجام یان مانەوە لەگەڵ رووسیە کە خودی ئەمە لە کۆمەڵگای جیهانیدا کەنارەگیر بووەتەوە یەکێکیان هەڵبژێرێت. رابێرت مالی لە سەر ناردنی پەهبادە ئێرانییەکان بۆ رووسیە وتی: کەرەستەگەلێکمان لە بەردەستدایە بۆ ئەوەیکە گەمارۆ بخەینە سەر هەناردە کردنی ئەم پەهبادانە بۆ رووسیە.
مالی جەختی لەوە کردەوە کە ئێران دەتوانێت هەڵبژێرێت برجام زیندوو بکرێتەوە و لە لابردنی گەمارۆکان سوود وەربگرێت یا ئەوەیکە لەگەڵ وڵاتێکدا (سووریە) بێت کە خۆی ئێستا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا کەوتووەتە پەراوێزەوە.

نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە پێشهاتەکانی ئێران بە ئاماژەدان بەوەیکە بەختی زیندوو کردنەوەی بەرجام رۆژ بە رۆژ کەم دەبێتەوە وتی: "ئێران خەریکە بە کەرەستەی پێویست بۆ درووست کردنی بومبی ناوەکی نزیک دەبێتەوە و هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە نەهێڵین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات".

لە لایەکی دیکەوە، جان کربی، وتەبێژی شوڕای ئەمنییەتی میللی ئامریکا لە کۆبوونەوەیەکی هەواڵنێریدا جەختی لەوە کردەوە کە ئاسەوارێک لەوەیکە ئێران پەهباد بۆ رووسیە دەنێرێت لەبەردەستدا نییە.

هەروەها جان کربی گەشتی وڵادیمیر پووتین بۆ ئێرانی بە ئاستی کەنارەگیری رووسیە ناولێبرد.






ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:28:20/07/2022