جەعفەر پەناهی بۆ تێپەڕاندنی ٦ساڵ بەند بە زیندانی ئەوین ناسێندرا

جەعفەر پەناهی بۆ تێپەڕاندنی ٦ساڵ بەند بە زیندانی ئەوین ناسێندرا



مەسعوود ستایشی، وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە زیندانی کردنی جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی، رایگەیاند کە پەناهی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٦ساڵ بەندکران کە ئەم حوکمە پێشتر پەسەند کرابوو، رۆژی ٢٠ی پووشپەڕ بە زیندانی ئەوین ناسێندراوە.

ستایشی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە دانیشتنێکی هەواڵنێری حەفتەیی خۆیدا سەبارەت بەم بابەتە وتی کە بە پێی ئەو حوکمەی کە لە لایەن لقی ٢٦ی دادی ئینقلاب پەسەند کراوە، پەناهی لە ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی "اجتماع و تبانی علیە امنیت کشور" ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە نیزام" یەک ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە یاسای بەڕێوەبردن لەسەر ئەم ٦ساڵ زیندانەیە و ئەم حوکمە "حەتمیە و پێویستە جێبەجێ بکرێت".







ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:24:19/07/2022