دەوڵەتی بایدێن ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

دەوڵەتی بایدێن ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات



نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە کۆنفڕانسێکی هەواڵنێریدا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ وتی: ئێمە دەزانین ئێستا ئێران ئۆرانیۆمی پیتێندراوی زۆرتری هەیە و دەزانین کاتی رزگار بوونی بومبی ناوەکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترەو بووە، بەڵام بایدێن بەڵێنی داوە کە ئێران دەستی بە بومبی ناوەکی نەگات.

نێد پرایس هەروەها جەختی لەسەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی جۆ بایدێن بە شێوەی دیپلۆماسی بۆ بەرتەسکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران کردەوە. پرایس لە وڵامی پرسیارێک لەسەر را و بۆچوونەکانی رۆژی یەکشەممەی کەماڵ خەرازی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، داخوازییەکەی ئەو کە ئێران توانایی تەواوی بۆ درووست کردنی بومبی ناوەکی هەیە، لەبەرچاو نەگرت و بەتایبەتی وڵامی دایەوە کە: ((بە رای ئەوان دیپلۆماسی باشترین رێگە بۆ بەدیهاتنی ئەم ئامانجەیە. هێشتا لەو باوڕەین گەڕانەوەی هەردوولا زۆرترین دەستکەوتی هەیە و تا کاتێک کە سوودێکی بۆ ئێمە تێدا بێت ئەم رێگایە درێژە دەدەین)).

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەماڵ خرازی راوێژکاری عەلی خامنەیی و بەرپرسی شوڕای بەرەوپێش بردنی پەیوەندی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، بە کەناڵی هەواڵنێری ئەلجەزیرەی قەتەری راگەیاند: "ئێران توانایی درووست کردنی بۆمبی ناوەکی هەیە و ئەگەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ببێتە ئامانجی هێرش، ئەوکات تاران تا قوڵایی خاکی ئیسرائیل خەسار دەگەیێنێت".

هاوکات ئامریکا نیگەرانی ئەگەری کڕینی "پهباد" لە ئێران لە لایەن رووسیەیە. وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بەم بابەتە وتی هەربەوشێوە ئەم بابەتەمان لە پێشەەو لە ژێر چاودێری خۆمان دادەنین. تەواوی گەمارۆکانی ئێمە بەردەوامە و هەرجۆرە کڕین و فرۆشتنێک لەم چەشنە چەندین گەمارۆ کە ئێمە هەمانە و لەوانەیە چەندین وڵاتی دیکە هەیانبێت لە خۆ دەگرێتەوە.







ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:40:19/07/2022