١٥کۆڵبەر لە سەر سنووری کێلە تووشی رووداو بوون

١٥کۆڵبەر لە سەر سنووری کێلە تووشی رووداو بوون




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بە هۆی راوەدوونانی ئۆتۆمبیلی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری (کێلە)ی سەر بە شاری سەردەشت، ئۆتۆمبیلی کۆڵبەرەکان وەرگەڕا و لانیکەم ١٥کۆڵبەر تووشی رووداو بوون.

شایانی باسە کە یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەسەختی بریندار بووە و هەتاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسناوی ئەم کۆڵبەرانە لەبەردەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی ئێران بە هۆی نەبوونی کار، باروودۆخی نالەباری ئابووری و بەهۆی ناچارییەوە روو لە کۆڵبەری دەکەن و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانە بە تەقەی راستەوخۆ دەیانکوژێت و برینداریان دەکات.






ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:24:18/07/2022