بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود


ئاسۆی رۆژهەڵات/ شەوی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیرەج مەهدەوی" خەڵکی ئاوایی (کڵاشی لۆلم)ی سەر بەشاری جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە ئیرەج مەهدەوی پشت و شانی پێکراوە.






ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:19:06/07/2022