بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە



ئاسۆی رۆژهەڵات/ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سیروان ئەحمەدی و کەیوان ئەمانی خەڵکی شارەکانی روانسەر و سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.

رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی ''سیروان ئەحمەدی'' تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی روانسەر، لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری نەوسوود، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

لە لایەکی دیکەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ''کەیوان ئەمانی'' خەڵکی ئاوایی (حاجی ممدان)ی سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا.

شایانی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و بانە و باری تەندرووستییان جێگیر راگەیندراوە.






ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:11:25/06/2022