زیاد بوونی رێژەی سێدارە لە ئێران

زیاد بوونی رێژەی سێدارە لە ئێران



بە  پێی راپۆرتی رێکخراوی ئامار، بڵاوکردنەوە و کارەکانی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران (هرانا)، ئاماژەی بەوە دا کە رێژەی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە لە ئێران کە تایبەتە بە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە چاو مانگی جۆزەردانی  ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

لە درێژەی راپۆرتەکەی هێرانا هاتووە کە ٩٧ زیندانی لە مانگی جۆزەردان لەسێدارەدراون کە لەم ئامارەدا ٨٨زیندانی پیاو و ٢ زیندانی ژن بوون، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ٧ زیندانی دیکە کە لە سێدارەدراون هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی، لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ راپۆرتێکی بڵاو کردوەتەوە سەبارەت بە ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین رێژەی سێدارەی تیدا ئەنجام دەدرێت، و ئاماژەی بەوەدا کە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای وڵاتی چین، دووهەمین وڵاتە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە لە ئاستی جیهانیدا.







ئه‌م بابه‌ته 303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:22/06/2022