رۆیتێرز: ئێران ئامادەی زیادکردنی ئاستی پیتاندنە

رۆیتێرز: ئێران ئامادەی زیادکردنی ئاستی پیتاندنە



بە پێی راپۆرتی ماڵپەری هەواڵنێری رۆیتێرز، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بە ئەندامەکانی خۆی رایگەیاندووە کە ئێران یەک دانە تاڤگەی نوێ لە جۆری سانتریفیووژی پێشکەوتووی ئای ئاڕ٦، بۆ زیاد کردنی پیتاندنی لە بنکەی ژێرزەمینی فۆردۆ دامەزراندووە.

رۆیتێرز لە درێژەی راپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە کە ئێران روونی نەکردووەتەوە ئەم تاڤگە نوێیە تا چەند رێژە پیتاندن ئەنجام دەدات، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر تاڤگەیەک لە ١٦٦ئامێری سانتریفیووژی ئای ئاڕ٦ پێکهاتووە کە  دەتوانێت گۆڕینی رێژەی پیتاندن زۆر بە خێرایی ئەنجام بدات.

شایانی باسە کە یەکێک لە نیگەرانییەکانی دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی کە هەمووکات باسیان لێ کردووە سەبارەت بە ئامێری نوێیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە بنکە ناوەکییەکانی خۆی داناوە.







ئه‌م بابه‌ته 403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:37:21/06/2022