باوکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

باوکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخەوە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک میرزا رەحیم دەروێشی لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

جێگای ئاماژەیە کە کاک میرزا رەحیم دەروێشی باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی نێو ریزەکانی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە هاوڕێ ''فەتاح دەروێشی" بوو، کاک رەحیم یەک لەو کەسانە بوو کە لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی بۆ ماوەیەک زیندانی سیاسی بوو.

بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی، دەروێشی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە.







ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:14:21/06/2022