١٠ مامۆستای زیندانی لە شاری سەقز مانیان لە خواردن گرت

١٠ مامۆستای زیندانی لە شاری سەقز مانیان لە خواردن گرت


هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی مامۆستایان و چالاکانی سێنفی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رێکەوتی ٢٦ی جۆەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵ و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە مامۆستایانی بەندکراو لە سەقز مانیان لە خواردن گرتووە. هەروەها سەندیکای شیرکەتی واحد رایگەیاند کە گووشارەکان بۆ سەر رەزا شەهابی لە گرتووخانەی ئەوین زیادی کردووە.

شووناسی ئەو مامۆستایانەی کە دەستیان داوەتە مانگرتن بریتیە لە، خالد عەبدوڵڵاهی، سولەیمان عەبدی، ئەحمەد قادری، ئامانج ئەمینی، زاهید مورادی، ئیسمائیل رەیحانی، حیسام خاکپوور، حەسەن رەحیمیان، تاهیرحامیدی و موحسن شکووهی.

شایانی باسە کە شۆرای هاوئاهەنگی پێکهاتەکانی سێنفی فەرهەنگیان بە بڵاو کردنەوەی رەسمێک، ئاماژەی بەوەدا کە گرووپێک لە مامۆستایان و چالاکوانانی سێنفی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی ئەم مامۆستا بەندکراوانە چاوپێکەوتن و رایانگەیاندووە کە لە هاوکارانی زیندانی خۆیان پاڵپشتی دەکەن.

هەروەها ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان(سەقز و زێویە) داواکاری ئازاد کردنی هەرچی زووتری هاوکارانی زیندانی خۆیان بوون و لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە،ەنگی مافخوازای مامۆستایان بە سەرکووت، هەڕەشە، دەستبەسەر بوون، ترساندن و دەنگی کۆپتەری نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگ نابێت.







ئه‌م بابه‌ته 343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:31:20/06/2022