رۆژی
شەممە، ٢٨/٣/١٤٠١، کۆمەڵێک لە خانەنشینان، کاسبکاران و کرێکارانی گرێبەستی پرۆژە
نەوتییەکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خۆیانیان بەڕێوە برد. ئەم ناڕەزایەتییانە
هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵی دەستبەکار بوونی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری
ئێران.
جێگای
ئاماژەیە کە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی لە
ماوەی یەک ساڵی رابردوو کە رەئیسی وەک سەرۆک کۆمار دەستنیشان کراوە پەرەی سەندووە.
شایانی
باسە کە یەکێک لەو درووشمانەی کە لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە زۆر جار دووپات کراوەتەوە،
'' مرگ بر رئیسی'' ، '' رئیسی حیا کن، مملکت رو رها کن'' و ''شش کلاس دروغگو، حاصل
وعدەهات کو'' بووە. هەروەها خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی ئیبراهیم رەئیسی لە
دەسەڵاتەکەی بوون.
ئهم بابهته 469
جار خوێنراوهتهوه