راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی، هاوڕێ سدیقە نەبەوی

راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی، هاوڕێ سدیقە نەبەوی




بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هاوڕێ سدیقە نەبەوی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد بۆ هەمیشە بەجێهێشتین و خەمێکی گەورەی خستە دڵی هەموومان.

هاوڕێ سدیقە نەبەوی لە ساڵەکانی 1361تا 1362 هەتاویی وەکوو ئەندامی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە چالاکانە خەباتی خۆی دەستپێکرد . دواتر لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە درێژەی بە خەبات و کاری سیاسی دا.

لە دەستدانی هاوڕێیانێک وەکوو هاوڕێ سدیقە نەبەوی خەسارێکی گەورەیە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان بە تایبەت کاک تەهموورس کەرباسی هاوژینی و سەرجەم هاوڕێیانی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

28ی جۆزەردانی 1401ی هەتاویی

18ی ژوئەنی 2022ی زاینیی


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:08:18/06/2022