راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ




راپۆرت/ جوانە تەیمەسی

راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان تاوەکوو ٢٦ی جۆزەردان.

خاڵێکی دیکەی مافی مرۆڤ ئەوەیە کە هه‌ر كه‌س مافی‌ هه‌یه‌ له‌ بوواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌ و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، داواكاری‌ پێكهێنانی‌ سیسته‌مێكی‌ ئه‌وتۆ بێ‌ كه‌ ماف ‌و ئازادییه‌كانی‌ گونجاو له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به‌ ته‌واوی‌ دابین بكا‌ و به‌ڕێوه‌یان ببا.

زیندانی:

١- (خالید محەممەد سووری) تەمەن ٣٣ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (یووسف فەرجام) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی ورمێ، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (رەمەزان فەرجام) تەمەن ٢١ساڵ، خەڵکی ورمێ، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (فەرزاد حاجی زادە) تەمەن ٢٦ساڵ، خەڵکی ورمێ، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (خەلیل عەینی) خەڵکی شنۆ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (خالید قوربانی) خەڵکی کامیاران، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (ئێرشاک رەئووف گونبەدی) خەڵکی ورمێ، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (محەممەد رەزا مورادی) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (دیار عەباسی) خەڵکی مەهاباد، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (ناسێح زارعی) خەڵکی بانە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (بەیان مورادی) خەڵکی کامیاران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (سەید فەرهاد قەشەنگی) تەمەن ١٩ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (ئارشام ساڵحی) تەمەن ١٣ساڵ، خەڵکی بۆکان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤- (بیژەن مورادی) هونەرمەندی خەڵکی پاوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥- (ئەبووبەکر خالدی) خەڵکی ورمێ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.








ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:40:16/06/2022