ناڕەزایەتییەکان دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە

ناڕەزایەتییەکان دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە




لە ماوەی رۆژانی رابردوو خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەتی ئێران لە دوای ئازاد کردنی نرخەکان و ناڕەزایەتی خەڵک لە گەندەڵی دەسەڵاتداران دووبارە دەستیپێکردووەتەوە و زۆرەبەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەو، لەوانە تاران، ئەهواز، شیراز، ئیلام، شووشتەر و فەسا هاتوونەتە سەرشەقامەکان و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە لایەن خانەنشیان، کاسبکاران و مامۆستایان  بەڕێوەچووە.

جێگای ئاماژەیە کە لەم ناڕەزایەتییانەدا چەندین درووشمی دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی ئەم رژیمە سەردرا، لەوانە '' رئیسی دروغگو، حاصل وعدەهات کو''، ''استاندار و فرماندار از خواب غفلت بیدار''، '' می جنگیم می میریم، حقمون رو میگیریم''.

شایانی باسە کە دوو رێکخراوی شوڕای رێکخستنی کرێکارانی پەیمانی نەوت و خوێندکارانی پێشڕەوی زانکۆی ئەسفەهان رایانگەیاند پشتیوانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەکەن و بڕیار وایە کە ئەم پشتیوانییە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بەڕێوەبچێت.






ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:16:15/06/2022