گواستنەوەی کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادرتاج بۆ زیندانی نەغەدە

گواستنەوەی کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادرتاج بۆ زیندانی نەغەدە




رۆژی سێشەممە، ١٤٠١/٣/٢٣، کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادرتاج دوو هاووڵاتی شاری شنۆ کە لە زیندانی ئەم شارە راگیرابوون، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزران.
جێگای ئاماژەیە کە بڕیاری گواستنەوەی ئەم دوو بەندکراوە بۆ گرتووخانەی شاری نەغەدە لە لایەن وەزەراتی ئیتلاعاتەوە دەرکراوە. 

شایانی باسە کە کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادرتاج لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد بوون تا تەواو بوونی پرۆسەی دادڕەسییەکەیان.





ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:44:15/06/2022