رۆژی رابردوو سێشەممە، ٢٤/٣/١٤٠١، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە بارودۆخی ناڵەباری ئابووری لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو لەوانە، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە ئەهواز، کرماشان، شووش و زەنجان، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزشکی تاران لە شوێنی کاری خۆیان و هەروەها کۆمەڵێک لە نەخۆشانی تایبەت لە دەورووبەری بینای وەزارەتی تەندرووستی لە تاران خوازیاری پێداچوونەوە بە داواکارییەکانیان بوون.
جێگای ئاماژەیە کە کاسباکارانی شارەکانی کازێروون لە شیراز و نەجەف ئاباد لە ئێسفەهان دەستیان داوەتە مانگرتن، شایانی باسە کە هەروەها لە شارەکانی خورەم ئاباد، ئەراک، برووجێرد و میناب هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سێنفی خۆیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیشیان بەڕێوەبرد.
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه