بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژ بە حکوومەتی ئێران

بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژ بە حکوومەتی ئێران



رۆژی رابردوو دووشەممە، ٢٣/٣/١٤٠١، لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک لە خانەنشینانی بیمەی دابین کاردنی کۆمەڵایەتی شارەکانی بەندەر عەباس، دروود و ئەهواز، بەشێک لە شارۆمەندان و هونەرمەندانی شاری مەلەکان سەر بە پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە بەرانبەر بینای قائیمەقامی ئەم شارە، هەندێک لە مامۆستایانی پێش قوتابیانی پارێزگای خوزستان لە بەرانبەر بینای ناوەندی پەروەردە و بارهێنانی ئەم پارێزگایە لە ئەهواز، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ''تربیت مدرس'' لە بەردەم بینای ناوەندی ئەم زانکۆیە لە تاران و هەروەها بەشێک لە دانیشتووانی ئاوایی جەعفەر کەلا و واودرەی سەر بە پارێزگای مازەندەران، ناڕەزایەتی خۆیانیان بەو باروودۆخە نالەبارەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و خوازیاری پێداچوونەوە بە داخوازییەکانیان بوون.




هاوکات بەشێک لە کاسبکارانی شاری کازێروون سەر بە پارێزگای فارس دژ بە باروودۆخی ناڵەباری ئابووری دەستیان دایە مانگرتن و بازاڕەکانی ئەم شارەیان داخست.


جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا نرخی هەر دولارێک لە ئێران، گەیشتە ٣٣هەزار تمەن کە ئەمە بەرزترین نرخی دولار لە ساڵانی رابردوو بووە.







ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:00:14/06/2022