بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئێران

بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئێران


رۆژی رابردوو دوشەممە، ١٤٠١/٣/٢٢، چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو لەوانە، بنەماڵەی وەحید باقێری زیندانی سیاسی و دەستبەسەر کراوی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە بەرانبەر ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆمەڵێک لە خانەنشیانی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی نەغەدە، بەندەر عەباس، زەنجان، شووش، سنە، تەبرێز، رەشت، هەمەدان، کەرەج، ئەردەبیل، ئەراک، کرماشان، ئەسفەهان، ساری، برووجێرد و ئەهواز لە بەرانبەر بەڕێوبەرایەتی گشتی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی خۆیان، بەشێک لە شۆفێرانی خانەنشین هێلی ''B.R.T'' لە بەردەم سیستمی (٣)ی پاسی ''شرکت واحد تهران''، هەندێک لەکاسبکارانی تاران لە سێرایانی ئەمین و چووارێیانی جومهووری، بەشێکی تر لە شارۆمەندانی دانیشتووی شاری تاران لە بەرانبەر بینای فەرمانگەی کارەبای تاران پارس و کۆمەڵێکی تر لە کرێکارانی کارگەی داروگەری تاران بۆ دووهەمین رۆژ لە دەورووبەری ئەم کارگەیە ناڕەزایەتی خۆیانیان دەربڕی و خوازیاری پێداچوونەوە بە داخوازییەکانیان بوون.


شایانی باسە کە بەردەوامی خۆپیشاندان دژ بەو باروودۆخە نالەبارەی رژیمی ئێران، بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە هێزە سەرکووتگەرەکانی بۆ ئەشکەنجە و دەستبەسەر کردنی خۆپیشاندەران دەنێرێت.



 










ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:38:13/06/2022