هێرشی هێزە سەرکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کاسبکاران

هێرشی هێزە سەرکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کاسبکاران


هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی خانە نشینان و شارۆمەندان لە شارەکانی ئێران، کۆمەڵێک لە کاسبکارانی ناوچەی سێ رای ئەمین و هەروەها لە چووار رای جومهووری تاران بە هۆی زۆری باج دەستیان لە کار کێشا و ناڕەزایەتی خۆیانیان بەو باروودۆخە نالەبارە دەربڕی، هەروەها راپۆرت و هەواڵەکان دەرخەری ئەوەن کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئەم کاسبکارانە.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان جگە لە هێرشی هێزە سەرکووتگەرەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران، شیشەی هەندێک لە دووکانەکانیان شکاندووە و زیانیان بە سەیارەکانی خەڵک گەیاندووە.
جێگای ئاماژەیە کە لەم خۆپیشاندانەدا چەندین درووشم دژ بە حکوومەتی ئێران سەر درا کە یەکێک لەوانە'' مشکل ما حل نشە، تهران قیامت میشە'' بوو، هەروەها خۆپیشاندەران داوایان لە خەڵک کرد کە بە داخستنی دووکانەکانیان پەیوەست بن بە خۆپیشاندانەکان.


شایانی باسە کە هێزەکانی رژیمی ئێران لەم خۆپیشاندانانەد چەندین کەسیان لە کاسبکاران دەستبەسەر کردووە.








ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:55:12/06/2022