ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامە

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامە


رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی ئەهواز، هەمەدان، کەرەج، ئیلام و شووش خۆپیشاندانیان بۆ مافە سەرەتاییەکانی خۆیان لەوانە بیمەی خانە نشینی و زیاد کردنی مووچەی خانە نشینان، دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە برد. 

شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانانەدا کۆمەڵێک لە فەرهەنگیانی بەشی ''نشتا'' سەر بە شاری تۆنێکابۆن لە پێش ماڵی قائیمەقامی ئەو شارە، هەندێک لە داواکارانی ''مسکن ملی'' لە پێش بینای پارێزگای خوزستان، ژمارەیەک لە کرێکاران و مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پیشەیی پارێزگای ئەلبورز لە دەورووبەری ئەو ئیدارەیە لە کەرەج و هەروەها کۆمەڵیک لە کرێکارانی کارخانەکانی ''داروگر'' ی تاران و ''تولی پرس''ی شاری قەزوێن کە هەردوو لە کۆمپانیاکانی سەربە ''هلدتینگ داروگر''ن بە شێوەیەی جیاواز لە شوێنی کاری خۆیان، بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان و نارزایەتی داخوازیان لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان کرد.





ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:01:12/06/2022