کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی یاسایی کردنی چەک بۆ سەرکووتی خۆپیشاندانەکان دەدات

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی یاسایی کردنی چەک بۆ سەرکووتی خۆپیشاندانەکان دەدات




رۆژی هەینی، ٢٠/٣/١٤٠١، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاند کە لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار وایە ئەنجوونەنی نوێنەرانی ئێران سەبارەت بە یاسایی کەڵک وەرگرتنی چەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ رووبەروو بوونەوەیان لەگەڵ خۆپیشاندەران، کووبوونەوە بەڕێوە ببات.

جێگای ئاماژەیە کە لە  ئەگەری پەسەند کردنی ئەم یاسایە، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانن بە بێ هیچ بەربەستێک لە چەک و ئەو ئامرازانەی کە بۆ سەرکووت کردنی خۆپیشانداندەران و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەبەرچاویان گرتووە، بەکار بەهێنن و هەروەها ریگە بەو کەسانە دەدات کە لە ئەگەری کوشتنی یا بریندار کردنی کەسێک، رووبەرووی  یاسا نەبنەوە.

شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵانانی رابردوو هێزە سەرکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ بوونەتە هۆی کووشتنی سەدان خۆپیشاندەر کە بۆ داواخوازی و ناڕەزایەتی دەڕبرین بەو دۆخە نالەبارەی تێدا دەژین هاتوونەتە سەر شەقامەکان.






ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:44:11/06/2022