راپۆرت/ جوانە تەیمەسی
راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ١٢ی
جۆزەردان تاوەکوو ١٩ی جۆزەردان.
خاڵێکی دیکەی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بریتیە لەوەیکە لهبهرامبهر
ئهو كردهوانهدا كه مافه بنهڕهتییهكانی مرۆڤ پێشێل دهكهن و ئهو مافانه
بههۆی قانوونی بنهرهتی یا ههر یاساییەکی دیكهوه دانیان پێدانراوه، ههر
كهس مافی هانا بردن بۆ دادگا نهتهوهیییه بڕوا پێكراوهكان و داواكردنی پێڕاگهیشتنی
كاریگهر به سكاڵاكهی ههیه.
زیندانی:
١- (سادق مووسابە) خەڵکی بۆکان، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی
١٦ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (موسلیم قادر پوور) تەمەن ٢٢ساڵ، خەڵکی مەریوان، رۆژی
دووشەممە، رێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (جەبار دووستی) خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی
١٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (رێبوار محەممەدی) تەمەن ٢٩ساڵ، خەڵکی مەریوان، رۆژی
سێشەممە، رێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (تەحسین موستەفایی) خەڵکی مەریوان، رۆژی دووشەممە، ١٦ی
جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦- (سەیوان سولەیمانی) خەڵکی مەریوان، خەڵکی مەریوان،
رۆژی دووشەممە، ١٦ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٧- (جەلال قادری زادە) خەڵکی شنۆ، رۆژی دووشەممە،
رێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨- (واحید حەمزە) خەڵکی بۆکان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی
١٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩- (شاپوور مۆرادی) تەمەن ٤٣ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی
سێشەممە، رێکەوی١٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
کۆڵبەر:
١- (محەممەد ئەڵماسی) خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە،
رێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
٢- (سمکۆ خزر نژاد) تەمەن ٣٦ساڵ، خەڵکی مەهاباد، لە
ماوەی چەند رۆژی رابردوو، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٣- (عوسمان رەشیدی) خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە،
رێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
شایانی باسە کە ئەم حەفتەیە خۆکوژی رووی نەداوە.
ئهم بابهته 785
جار خوێنراوهتهوه