هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هەولێر

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هەولێر




شەوی رابردوو چووارشەممە، ٨/٦/٢٠٢٢، هەولێر پایتەختی هەرێمی کورستان کرایە ئامانجی چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو.

لە ئاکامی ئەم هێرشەدا چەند کەسێک بریندار و زیانیش بەر چەند سەیارەیەک کەوتوووە. هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم هێرەشەیان بۆ خستنی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ناو لێبرد.

شایانی باسە کە بە پێی راگەیەندراوی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ئەم هێرشە کاتژمێر ٩:٣۵ خوڵەکی ئێوارەی رۆژی چووارشەممە لە رێگەی ناردنی درۆنی تەقینەوە ئەنجام دراوە.

جێگای ئاماژەی کە ئەم هێرشە لە هەولێر- پیرمام بە ئاکام گەیندراوە کە ئەم ناوچەیە کونسوولخانەی چەندین وڵاتانی دەرەکی لەوانە ئاڵمان، ئامریکا و ئێماراتی لێیە.

ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە باس لەوە دەکەن کە ئامانجی ئەم هێرشە کونسوولخانەی ئامریکا لە هەوڵێر بووە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوانە (عصائب اهل حق و تیپ ٣٠ حشدالشعبی) بەرپرسیاری ئەم هێرشانەیان ناساند.


شایانی باسە ئەمە چەندەمین جارە لە جۆڕی ئەم هێرشانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.







ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:09/06/2022