نێد پرایس، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی هەواڵنێری دا باسی لە ١٠٧گەمارۆیەک کرد کە دەوڵەتی بایدێن خستوویەتە سەر ئێران، و ئاماژەی بەوە دا کە ٨٦خاڵی ئەو گەمارۆیە بەرامبەر بە سێ لە چووارەمی دژ بە سپای پاسداران و هێزە میلیشیاکانی لە ناوچەکەیە.
پرایس وتی: سپای پاسداران یەکێک لەو بنکانەیە لە دونیادا کە ئەمریکا ئاوەها گەمارۆی قورسی خستووەتە سەر، و زیادیشی کرد کە ئەم گەمارۆ بەربڵاوەی دژ بە سپا لە حاڵێکدایە کە ئەم بنکە لە لایەکی دیکەوە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادایە.
شایانی باسە کە لە ئێستادا داخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لابردنی سپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بووەتە بەربەستێکی قایەم لە وتوو وێژەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام.
لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی بایدێن هێشتا سەبارەت بە لابردنی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستیدا بڕیارێکی روونی نەداوە، کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئەمریکا، لە چەندین پیلان و راگەیەندراودا جەختیان لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە مانەوەی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستیدا پێویستییەکی زەروورییە.
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه