بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران




لە رۆژانی رابردوودا رێکەوتی ١٦و ١٧ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمەڵێک ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو کە لەوانە هەندێک لە ئاژەڵدارانی شارەکانی شاهروود، قەزوین، ئیسفەهان، ئەراک، قوم، شیراز، یەزد، کرمان و مەشهەد لە بەرانبەر بینای رێکخراوی جیهادی کشت و کاڵی شارەکانی خۆیان. 

کۆمەڵێک لە دانیشتوانی ئاوایی (شێخ تەقە)ی سەر بە شاری قوروە بە هۆی گۆڕینی کەڵک وەرگرتن لە زەوییەکانیان، هەندێک لە هێزەکانی پەیمانکاری وەزارەتی وزە لە بەرانبەر بینای نووسینگەی ناوەندی رێکخراوی فەرمانگە و دامەزراندن لە تاران و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگای زوغاڵی گلەندروودی مازەندەران لە بەرانبەر بینای کۆمپانیای دابین کردن و بەرهەمهێنانی کەرەستەی مەعدەنی ئێران لە شاری تاران خوازیاری پێداچووەنەوە بە داواکارییەکانیان بوون.

هاوکات هەندێک لە کرێکارانی پرۆژەی جۆشکاری درووست کردنی کۆگا و کرێکارانی کارەبا و ئامێری دەقیق لە پێترۆکیمیای گەچساران مانیان گرت و کار و چالاکیەکانیان  راگرت.

شایانی باسە کە رۆژی هەینی ١٦ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی گرانی نرخی نان خەڵکی خووزستان لە چەندین شاری ئەو پارێزگایە کە بریتین لە شادگان، سووسەنگێرد و ئیزە ناڕەزایەتی خۆیانیان بە دۆخی ناڵەباری بژێوی ژیانیان دەربڕی.








ئه‌م بابه‌ته 422 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:35:08/05/2022