بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی رابردوو کاتژمێر یەکی شەو رێکەوتی ١٨ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، شارەوانی شاری مەریوان لەگەڵ هێزە ئینتیزامییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامێری لۆدێر هێرشیان کردە سەر دەستفرۆشان و شوێنی کار و کاسبیانیان تێک شکاند.
چای فرۆشەکان و دینار فرۆشەکان لە دەوری گوڕەپانی ستادیۆمی شاری مەریوانن و شۆێنی کاسبی بژێوی ژیانیانی لێ زەوت کرد.
شایانی باسە کە شارەوانی هیچ شوێنێک بۆ کاسبی ئەم دەست فرۆشانە کە هەموویان چینی هەژار و بێ داهاتن دابین نەکردووە.
ئهم بابهته 547
جار خوێنراوهتهوه