بەردەوامی دەستبەسەربوونی ١١ چالاکی سێنفی مامۆستایان

بەردەوامی دەستبەسەربوونی ١١ چالاکی سێنفی مامۆستایان




یازدە چالاکی سێنفی مامۆستایان کە بریتین لە رەسوول بوداقی، محەممەد حەبیبی، جەعفەر ئیبراهیمی، عەلی ئەکبەر باغانی، موحسێن عومرانی، مەحموود مەلاکی، رەزا ئەمانی فەر، ئەسغەر حاجێب، ئەسکەندەر لوتفی، مەسعوود نیکخا و هادی سادق زادە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو دا هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی کرێکار و حەفتەی مامۆستایان لە شارەکانی تاران، بووشێهر، مەریوان و مەشهەد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرابوون تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.ئازاد نەکراون.

جێگای ئاماژەیە لە نێوان ئەم دەستبەسەر کراوانە دا جەعفەر ئیبراهیمی، محەممەد حەبیبی، رەسوول بوداقی و عەلی ئەکبەر باغانی لە گرتووخانەی  وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین ماونەتەوە و هەروەها لە مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراون.

شایانی باسە کە ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوو ئەندامی لێژنەی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی مەریوان لە رۆژی دەستبەسەر بوونیانەوە مانیان لە خواردن گرتووە.

رۆژی یەکشەممە ١١ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی کرێکار و حەفتەی مامۆستایان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستانی رۆژهەڵات کۆمەڵێک ناڕەزایەتی لە لایەن چالاکانی مەدەنی، مامۆستایان و کرێکاران بەرێوەچوو و لەم خۆپیشاندانەدا هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین کەسیان دەستبەسەر کردووە.








ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:45:07/05/2022