ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی ''گوڵنار هیمەتی'' تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی مەریوان، لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار گوڵنار هیمەتی دایکی دوو منداڵە و بە هۆی ئەوەیکە هاوسەرەکەی ژنی دووهەمی بەسەر هێناوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
جێگای ئاماژەیە کە کێشەی ئابووری، کولتووری و سیاسی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هۆکاری زۆربەی خۆکوژییەکانن.
ئهم بابهته 473
جار خوێنراوهتهوه