وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران لە شارۆمەندانی دەرەکی وەک ئامرازێکی سیاسی کەڵک وەردەگرت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران لە شارۆمەندانی دەرەکی وەک ئامرازێکی سیاسی کەڵک وەردەگرت




وەزارەتی دەروەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی ئەحمەد رەزا جەلالی لێکۆلەری ئێرانی_سۆئێدی کە ئێستا لە ئێران زیندان و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە دەربڕی.

لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە کراوە کە ئێران پێشینەیەکی مێژوویی هەیە لە دەستبەسەر و زیندانی کردنی نادادپەروەرانەی شارۆمەندانی دەرەکی، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەیهەوێت لەم رێگەیەوە وەک ئامرازێکی سیاسی کەڵک وەربگرێت و بەردەوامە لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بوارەکاندا.

جێگای ئاماژەیە کە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی وەزارەتی دەرەوەی سۆئێد رایگەیاند کە ئێران شارۆمەندێکی دیکەی ئەو وڵاتەی لە کاتی گەرانەوە بۆ سۆئێد دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە بوەترێ تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شۆناسی ئەم شارۆمەندە سۆئێدییە ئاشکرا نەکراوە.

هەواڵی لەسیدارەدانی ئەحمەد رەزا جەلالی لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە دادگای دۆسیەی حەمید نووری تاوانباری کووشتنی بە دەیان زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی گەوهەر دەشت کۆتایی پێهات و بڕیار وایە کە ٢٣ی پۆوشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی حوکمی کۆتایی راگەیێندرێت.







ئه‌م بابه‌ته 47 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:23:07/05/2022