راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ



راپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی یەکی گوڵان تاوەکوو ٨ی گوڵان.

خاڵی دووهەمی جاڕنامەی مافی مرۆڤ: هه‌ر كه‌س ده‌توانێ‌ بێ‌ هیچ جیاوازیدانانێک به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ ره‌گه‌ز، ره‌نگ، زمان، دین، بیروڕای‌ سیاسی‌‌ و هه‌ر بیروڕایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، هه‌روه‌ها بە بێ لەبەرچاو گرتنی ره‌چه‌ڵه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ یا كۆمه‌ڵایه‌تی‌، دارایی‌‌و سامان، چۆنیه‌تیی‌ له‌ دایكبوون یا هه‌ر بارودۆخێكی‌ دیكه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئازادییانه‌ی‌ هه‌بێ‌ كه‌ له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون.

زیندانی:

١- (کەیوان روستەمی) تەمەن ٢٩ساڵ، خەڵکی سنە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (غوڵامڕەزا شەریفە) خەڵکی سنە، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٧ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (حەسەن عێزەتی) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (نیشتمان رەحمەتی) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (سەعید محەممەدی) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (رەحمان سلێمانی) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (فاتێح مەجیدی) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (پەروین عبدوڵڵا پەنا) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (ئەفشین رشیدی) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٠- (عوسمان وەیسی) تەمەن ٣٣ساڵ، خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١١- (کەیوان) خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (سەلمان قوربانی) خەڵکی کرماشان، رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢ی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

٢- (ئەفشار دەربازی) خەڵکی شنۆ، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی یەکی گوڵان، بە هۆی راوەدوونانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دڵی وەستا.

٣- (مەیسەم شەفیعی) خەڵکی کرماشان، رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢ی گوڵان، بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.

٤- (فەرەیدوون یوزی) خەڵکی کامیاران، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی یەکی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٥- (رەمەزان سابری) خەڵکی کامیاران، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی یەکی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٦- (دارا یوزی) خەڵکی کامیاران، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی یەکی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٧- (ئێحسان کەرەمی) خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٨- (دانا رەحمەتی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی گوڵان، بە هۆی راوەدوونانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٩- (محەممەد فەخری) خەڵکی کامیاران، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

١٠- (هووشەنگ کەریمی) خەڵکی کامیاران، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

١١- (ئیسماعیل سەبۆک روو) خەڵکی رەوانسەر، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

١٢- (کەماڵ بایزیدپوور) خەڵکی پیرانشار، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کرا.

١٣- (مەسعوود محەممەدی) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی مەریوان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

١٤- (بەختیار) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٧ی گوڵان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (کەژان سەیفی) خەڵکی مەریوان، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی یەکی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆ هێنا.

٢- (محەممەد حسێن خۆش مەنێش) خەڵکی نەغەدە، رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (موسا) تەمەن ٢١ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی یەکی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤- (مەهتاب ئیوری) خەڵکی سەڵماس، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٤ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هه‌روه‌ها نابێ‌ هیچ چه‌شنه‌ جیاوازییەک له‌سه‌ر بناغه‌ی ‌بارودۆخی سیاسی‌، دادوەری‌ یا نێونه‌ته‌وه‌یی‌ وڵاتێک كه‌ مرۆڤێک پێیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ره‌چاو بكرێ‌ چە ئه‌و وڵاتە کە‌ سه‌ربه‌خۆ بێ‌، چە سه‌ر بە وڵاتێكی‌ دیكه‌ یا خودموختار بێ‌، یا ده‌سه‌ڵاتداره‌تییە‌‌كه‌ی‌ به‌ جۆرێک به‌رته‌سک كرابێته‌وه‌.





ئه‌م بابه‌ته 358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:01:28/04/2022