راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


راپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە تاوەکوو یەکی گوڵان.

گەرچی مێژووی مرۆڤایەتی زۆر كۆنە، بەڵام لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم جیهانیان بیریان لەوەكردووەتەوە كە چەند ڕێنمایی و یاسایەك بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دابنێن، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 30 بەند دا جاڕنامەیەكیان دانا؛ یەکێک لە بەندەکانی ئەوەی کە هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌ ئازادی‌ له‌ دایك بوون ‌و له‌ باری‌ ئابڕوو ‌و كه‌رامه‌ت‌ و مافه‌كانیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك به‌رابه‌رن، هه‌موویان خاوه‌نی‌ عه‌قڵ ‌و ویژدانن ‌و ده‌بێ‌ به‌ گیانێكی‌ برایانه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كدا بجووڵێنه‌وە.

زیندانی:

١- (مورتزا سەیدی) خەڵکی کامیاران، رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (خالید حاجی رەسووڵ پوور) خەڵکی بۆکان، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (حامید عوسمانی) خەڵکی سەردەشت، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (ئیسماعیل پۆلیس) خەڵکی سەردەشت، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (محەممەد فەتحوڵڵایی) خەڵکی بۆکان، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (سەعدی مەحموودی) خەڵکی پیرانشار، رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (حەسەن یەزدانی) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی قووچان، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (جەلال خاکسار) تەمەن ٤٤سال، خەڵکی قووچان، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (عومەر ئیبراهیم نادری) خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٠- (لەیلا ئیبراهیم نادری) خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١١- (شەهرام بورکە) خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٢- (سەید ناسر حسێنی) خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٣- (رامین رەحمانی) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (توورەج کەریمی) تەمەن ٣٧ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٢- (نەبی ئەسەدی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٣- (یەحیا روستەم زادە) خەڵکی جوانڕۆ، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٤- (حەسیب عەزیزی) خەڵکی پاوە، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٥- (ساسان خانی) خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٦- (حەبیب) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٧- (سەعدوڵڵا حسێنی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٨- (نامدار حسێنی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٩- (موبین) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

١٠- (مێهدی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

١١- (سولەیمان ئیبراهیم زادە) تەمەن ٣٧ساڵ، خەڵکی سەردەشت، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

١٢- (ئارەش نووری) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

خۆکوژی:

١- (لەیلا ئیسلامی) خەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

٢- (محەممەد مێهرەبانی) خەڵکی کرماشان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (ئارژین جەندویی) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی سەڵماس، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:40:21/04/2022