راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ



راپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ١١ی خاکەلێوە تاوەکوو ١٨ی خاکەلێوە.

لە جیهاندا کە مافی ڕەهای هەر تاک و کۆمەڵێکە لە لەدایکبوونەوە تاوەکوو مردن بێ گوێدانە جیاوازی زمان، ڕەگەز، ئایین، مەزهەب، نەتەوە و ڕەنگی پێست هەیانبێت؛ مافەکانی مرۆڤ پەیوەندیدارن بە هەر تاکێکی کۆمەڵگاوە، نەک تەنیا ئەوانەی کە دووچاری سەرکوتکردن و جیاکاری دەبنەوە.

زیندانی:

١- (پەریسا سپاهی) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (کەویار ئلیاسی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (عرفان زولفی نیا) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (یووسف حشرەتی) تەمەن ٢٢ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (مەنسوور کانی رەشی) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (زانکۆ مەسعوودی) خەڵکی سەقز، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (ئارمان فەرەهمەند) تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٢- (ئاکۆ خودا مورادی) خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٣- (دیار ئەمینی) خەڵکی پاوە، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (ئەرشیا ئیبراهیمی) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ١١ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (ئەهوەن عەباسی) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی سنە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (فەرهاد پەزیرش) خەڵکی ورمێ، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.




ئه‌م بابه‌ته 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:11:07/04/2022