راپۆڕت/ جوانە تەیمەسی
راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات، لە رێکەوتی ٤ی
خاکەلێوە تاوەکوو ١١ی خاکەلێوە.
مافی مرۆڤ مافێکی ناوخۆیی یان ناوچەیی نییە، واتە تایبەت
نییە بە وڵات و کولتوورێکی دیاریکراو، بەڵکوو مافێکی گەردوونی و سنووربەزێنە، کە
هەموو ولاتێک لەخۆ دەگرێت.
زیندانی:
١- (شلێر ئەحمەدی) خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی چەند رۆژی
رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (مەستوورە مستەفا موبارەک) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی سنە،
رۆژی شەممە، رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (یووسف ئەمینی) خەڵکی شنۆ، لە ماوەی چەند رۆژی
رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (رەزا ئیسلام دوست) خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی
١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (سامان رەسوڵزادە) خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی
١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦- (سەنعان رەسوڵزادە) خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی
١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٧- (دیاکۆ محەممەد گەوری) خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی
١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨- (هادی حەسەن زادە) خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی
١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩- (ئەشکان شکاک) خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٠ی
خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
کۆڵبەر:
١- (رۆستەم خزری) تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی شنۆ، رۆژی هەینی،
رێکەوتی ٥ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
خۆکوژی:
١- (عەلی فەتاحی) خەڵکی کرماشان، لە ماوەی چەند رۆژی
رابردوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢- (گوڵزار پاویان) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی
٧ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه