ئەمریکا داوای لە روسیە کرد بە پێی ئەوەی کە ئێران گوێبیستیەتی بۆ گەڕانەوەی بەرجام کەڵک وەربگرێ

ئەمریکا داوای لە روسیە کرد بە پێی ئەوەی کە ئێران گوێبیستیەتی بۆ گەڕانەوەی بەرجام کەڵک وەربگرێ




وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای دانیشتنی لەگەڵ هەمتای روس وتی کە داوای لە روسیە کردوە بەو شێوەی کە ئێران گوێبیستیەتی، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە خێرایی زیندووکردنەوەی بەرجام ئاگادار بکاتەوە.

ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتی کە ئەو لە دانیشتنی ڕۆژی هەینی لەگەڵ سرگیی لاوروف، وەزیری دەرەوەی ڕوسیە، سەبارەت بە ئێران وتوو وێژی کردوە و ئاگاداری کردوونەەتەوە کە دەرفەتێکی کەم بۆ کۆتایی هاتنی وتوو وێژەکانی زیندوو کردنەوەی بەرجام ماوە.

بلینکێن بە ڕۆژنامەوانانی وت کە بەرجام نموونەیەکە کە مۆسکۆ و واشینتۆن چۆنیەتی دەتوانن لە بارەی پرسی ئەمنییەتی لەگەڵ یەک هاوکاری بکەن، هەروەها زیادیشی کرد کە لە ڕوسیە داوای کردوە لە پەیوەندی قووڵی لەگەڵ ئێران بۆ ئاگادار کردنەوەی بەرجام کەڵک وەربگرێت.

ئەو بە بەیان کردنی ئەوەیکە وتوو وێژەکانی ڤیەن بە کاتێکی''چارەنووس ساز'' گەیشتووە، زیادی کرد کە هێشتا ''کوونجێکی بچووک'' بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام هەیە، بەڵام ئاگاداری کردنەوە کە ئەگەر دەست پەیدا بکەن بە ڕێککەوتنی تازەی ماوەی چەند حەفتەی داهاتوو، درێژەی پێشکەوتنەکانی بومبی ناووکی ئێران هەر جۆرە گەڕانەوە بۆ بەرجام بەتاڵ دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ((ئەگەر ڕێککەوتن لە چەند حەفتەی داهاتوو حاسڵ نەبێت، پێشوەچوونەکانی بومبی ناووکی ئێران گەڕانەوە بۆ بەرجام ناموومکین دەکات، بەڵام لە ئێستادا، هێشتا کاتێکی کەم هەیە بۆ ئەوەی کە وتوو وێژەکان بە کۆتاییەکی سەرکەوتووانە بگەینین و کۆتایی بە نیگرانی هەموو لایەنێک بهێنین)).

هاوکات، حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکانتی توویترەکەی خۆی ڕایگەیاند کە لە دانیشتنی لەگەڵ وەزیری درەوەی روسیە سەبارەت بە خێراکاری لە درووست کردنینیرووگای تازەی بومبی ناووکی لە ئێران وتوو وێژی کردوە.

ڕێکخراوی بومبی ناووکی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە درووستکردنی واحدی دووهەم و سێهەمی نیرووگای بومبی ناووکی لە لایەن روسیە، لە سەر بەرنامەی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی لانیکەم١٠ هەزار مێگاواتی کارەبا بە کەڵک وەرگرتن لە بومبی ناووکی بەردەوامە.

بێهرووز کەماڵوەندی، وتەبێژی بومبی ناووکی ئێران، وتی: ((پرۆسەی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژە جیا لە درەنگی دانەوەی دارایی بە پیی بەرنامە و لانیکەم بە بێ درەنگی لە حاڵی بەجێگەیاندنە)).

بە پێی ڕاپۆڕت و هەواڵەکان، ئێران لانیکەم ٥٠٠ملیۆن دولار بە هۆی پڕۆژەی نیرووگای بومبی ناووکی بووشێهر بە روسیە قەرزدارە و گەمارۆکانی ئەمریکا هۆکاری ئەم قەرزە دەزانن.




ئه‌م بابه‌ته 203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:17:22/01/2022