لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، میدیاکانی هەواڵنێری ئێران
بڵاویان کردوە کە بە وتەی مەسعوود میر کازمی، بەرپرسی ڕێکخراوی داهات و بوودجە،
باسی لەو هەواڵە کرد کە بڕیارە شێوەی یارانەی نان بە خەڵک ئاڵووگۆڕی بەسەردا بێت.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،
ڕێکخراوی داهات و بوودجە ئەو هەواڵەی ڕەدکردوە و بڵاوی کردەوە کە بڕیار وانییە
پسووڵەی نان دەرکرێت یا نان ببێت بە کۆپین.
ئەم ڕێکخراوەیە جەختی لەوە کردوەتەوە: ((ئەگەر ئەم
پیلانە بە دەرەنجام بگات خەڵک هەر بە کارتی یارانە ئەتوانن نانی یارانەش بکڕن)).
میرکازمی حەفتەی پێشوو لە کۆبوونەوەی کومیسیونی ڕێکخستنی
بوودجە وتبووی: ((خەڵک لە نانەوایی بەهای پێشووی نان لە ڕێگەی کارتی بانکی خۆیان
ئەدەن؛ بەڵام بەهای تازەی نان دەڕواتە حسێوی نانەوا)).
ئهم بابهته 355
جار خوێنراوهتهوه